ئەنجومەنی نوێنەران لە 7ی تشرینی یەكەم هەڵدەوەشێتەوە

سەرەڕای دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەكە سێ ڕۆژ پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.

ئەمشەو چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی پەسەندكرد.

دوابەدوای یەكلاكردنەوەی پرۆژەكەش، لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەدا بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە 7ی تشرینی یەكەمی 2021، ئەگەر هەڵبژاردن لە 10ی تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت.

دوابەدوای دەنگدان لەسەر هەردوو یاساكەش، بڕیاردرا دانیشتنی داهاتوو لە 10ی مانگی نیسان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share