تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی بێجی روویدا

تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کورەکانی پاڵاوگەی بێجی روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقینەوەیەک لە کورەی ژمارە 109 لە پاڵاوگەی بێجی روویداوە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کەس برینداربوون، چەندین تیمی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدان.

ئاشکراشیانکرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزاندراوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئاشکرادەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share