كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار، ئاسمانی زۆربەی شارەكان نیمچە هەور دەبن و خێرایی با جێگیر نابێت.
سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی پێنجشەممە، كەشناسیی هەرێم پێشبینیكردووە، بە هەمانشێوە ئاسمان نیمچە هەور بێت، بەڵام پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.