ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

وێنەی هەندێك موشەك كە نەتەقیونەتەوە – ئەرشیف

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو سەكۆیانەی موشەكیان بە ئاڕاستەی هەرێمەوە لێوە تەقێندرابوون، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، “شەش سەكۆی ئاسنی دۆزراونەتەوە كە لەڕێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان تەقێندرابوون”.

لەو ڕاگەیەندراوەدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازار بڵاویكردووەتەوە، شانە عێراقییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “هێزەكانی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق توانیویانە ئەو سەكۆیانە بدۆزنەوە، لە ناوچەی نەبی خوار چیای عەكاشە لە باكووری كەركوك”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو موشەكانە لە ناوچە بەتاڵەكانی نێوان هەولێر و كەركوك كەوتوونەتە خوارەوە، زیانیان نەبووە”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقی ئەوەشی خستوەتەڕوو، لایەنە ئەمنییەكان لە هەوڵی ئەوەدان ئاشكرای بكەن چ لایەنێك لە پشت ئەو هێرشانەوەیە بۆ ئەوەی بدرێتە دادگا.

وێنەی ئەو سەكۆیانەی بڵاوكراونەتەوە..

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی ئێران: بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیاش واژوو دەکەین

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share