هەڵمەتی پاککردنەوەی چەمچەماڵ دەستپێدەکات

لەدوای ئەو لافاوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سنووری قەزای چەمچەماڵی گرتەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە هەڵمەتی پاککردنەوەی شارەکە دەستیپێکردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری چەمچەماڵ گواستییەوە، لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانییەوە تیمەکانی کۆمپانیای ئۆنزۆ بە هاوکاری ئەو ئامێرانەی لەلایەن مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دابینکراوە، هەڵمەتی پاککردنەوەی کۆڵان و شەقامەکانی چەمچەماڵ دەستیپێکردووە.

ئاشکراشیکرد، بڕیارە هەڵمەتەکە بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی تەواوی شەقام و کۆڵانەکان پاکدەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share