پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژی 31ی ئازار و بڕیارە خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک بکات، لەوانە پڕۆژە یاسای وەزارەتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە بەرنامەی کاری ڕۆژی چوارشەمەی ئاشکراکردووە:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه، پشت به‌ستن به حوكمى بڕگه‌ی (دووه‌م و چواره‌م)ى مادده‌ى (78)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى كادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
1 – پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێَمی كوردستان-عێراق.
2 – پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
سێیه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.