لە پارکی ئۆتۆمبیلی وەزارەتی کارەبا لە هەولێر کچێک کوژرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كچێك لە پارکی ئۆتۆمبیلی وەزارەتی كارەبا لەلایەن كوڕێكەوە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و کوژرا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر ئەو چەکەدا کە تەقەی پێکردووە”

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی، “تەقەکەرکە و ئەو کچەشی کە تەقەی لێکراوە هەردووکیان کارمەندی وەزارەتی کارەبا بوون و یەکیتریان ناسیووە”.

شایەتحاڵانی ڕوداوەکە دەڵێن، دوو فیشەک بەر کچەکە کەوتووە و بە سەختی بریندارکراوە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ و بارسا لە دەرەوەی یاریگا کلاسیکۆ ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی چوارشەممەی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا حاجی مەحمود: سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی…
Total
0
Share