وێنە.. بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل کەسێک گیانی لە دەستدا

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین کەسێک گیانی لە دەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ” بەیانی ئەمڕۆ 29ی ئازار کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین نزیک زاڵگەی هاتوچۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری  BMW و مارسیدس بارهەڵگر بەیەکیاندا کێشا و شۆفێری BMW گیانی لەدەست دا.

لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکــە.

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەوە دووەم کەسە لە ئیدارەی گەرمیان بە ڕوداوی ئۆتۆمبیل گیان لە دەستدەدات و ئێوارەی دوێنێش بەهۆی ڕوداوێکی شێلانەوە کەسێک دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داواكەی بارزانی لەبارەی مالكی ڕەتكردووەتەوە؟
موقتەدا سەدر: سوورین لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی

موقتەدا سەدر، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردراوەكانی مەسعود بارزانی، كە پەیوەندی بە ‏یەكخستنی ماڵی شیعە و جێكردنەوەی نوری مالكییەوە…
Total
0
Share