تەندروستی سلێمانی: نەخۆشخانەکان پڕدەبنەوە لە نەخۆشی کۆرۆنا

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامارەکان خێرا هەڵدەکشێن، نەخۆشخانەکان جارێکیتر پڕدەبنەوە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ” هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک (بە تایبەت لە شوێنە داخراوەکاندا) بۆ هەر بابەتێک بێت، بەبێ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی هۆکاری ڕودانی هەموو ئەوانەی سەرەوەن، نەک تەنها (قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان) کە زۆر باس و خواسی لەسەرە”.

بە وتەی یاد نەقشبەندی “وا باس دەکرێت زانکۆ و قوتابخانەکان تەنها سەرچاوەی هەڵکشانی ئامارەکان بێت لە کاتێکدا بە دڵنیای ئەگەر لە (قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان) تا ڕادەیەکی باش ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن، ئەوە بێگومان لە هەموو ئەوانیتر بە هیچ شێوەیەک جێبەجێ ناکرێن”.

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات کە “دەبێت وردتر و چڕتر و زانستیانەتر کار لەسەر بابەتی تاکپارێزی بکرێت، پێشنیارەکانی کەرتی تەندروستی زیاتر بە هەند وەربگیرێت”.

بابەتی پێشتر

ژوری ئۆپەراسیۆنی هەولێر چەند بڕیارێکی دەکرد

بابەتی دواتر

بەشیر حەداد زانیاری نوێ لەبارەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەخاتە ڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جوتیاران

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ڕایدەیەگەیەنێت لە سبەینێوە دەستدەكەوە بە وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و پڕۆسەكەش بۆ ماوەی یەك هەفتە…
Total
0
Share