وەزیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق گەیشتنە پەرلەمان، بڕیارە بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بكەن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەوە.
میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكردووە، هەریەك لە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق و خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراق گەیشتوونەتە پەرلەمانی عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، مەبەستی سەردانی ئەو دوو وەزیرە، بەشداریكردنە لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجە.
بڕیارە كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دانیشتنێك بەڕێوە ببات.