یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەلایەن دەسەڵاتی یاسایی و تەندروستی هەرێمی باڤاریاوە ئاگادارکراوەتەوە، کە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم ناتوانێت هاندەرانی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو یاریگا.
یانە هۆلیودیەکەی ئەڵمانیا لە پلانیدابوو ڕوبەڕوبوونەوەکانی دورین لە جامی ئەڵمانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان و ئینتراخت فرانکفۆرت لە خولی ئەڵمانیا بە ئامادەبوونی بەشێک لە هاندەرانی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی بڕیارە نوێیەکەوە ناتوانن ئەو هەنگاوە بنێن.
لەم بارەیەوە کارڵ هاینز ڕۆمەنیگی ڕایگەیاندووە، ” لەم هەفتەیەدا لەلایەن دەسەڵاتی شاری میونشنەوە ئاماژەمان بۆ کرا کە دەکرێت بەشێک لە هاندەران بەشداری ڕوبەڕوبوونەوەکان بکەن، بەڵام ئەمڕۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکەداکرا و هۆکارەکەش بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوونە بە کۆرۆنا، کارەکە بەم شێوەیە دەڕوات”.
هەروەها دەڵێت، ” پێویستمان بە چارەسەرێکی ناوخۆیی ڕیشەییە پشتی بە چەندین پێوەربەستبێت بۆ گەڕاندنەوەی هاندەران، پێویستە ئەم چارەسەرە بەهەموو پێوەرەکانەوە بەسەر هەموواندا جێبەجێبکرێت”.
پەیمانگای ڤان کوخ لە ئەڵمانیا کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاشکرایکردووە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دووبارە لە ئەڵمانیا زیادیکردووە، ئەم بڕیارەش کاریگەری لەسەر بڕیاری پێشووی شارەوانییەکانی ئەڵمانیا دروستکرد کە تایبەتبوو بە گەڕاندنەوەی لەسەدا 30ی هاندەران.