(ڤیدیۆ) چێڵسی بە چوار گۆڵ چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد

یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بێرنڵی، یارییەکە بە بردنەوەی شینپۆشەکانی شاری لەندەن لەندەن کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە “تێرف مۆر” بووە میوانی یانەی بێرنڵی، یارییەکەش بە بردنەوەی چێڵسی بە ئەنجامی (0-4) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بلوز لە خولەکەکانی 47، 52، 55، 69 لەلایەن ڕیس جەیمس، کای هاڤێرتز (دوو گۆڵ)، کریستیان پولیسیچەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگدا جێگیربوو، لەبەرامبەردا بێرنڵی بە 21 خاڵەوە لە پلەی 18دا مایەوە، کە یەکێکە لە پلە لاوازەکان و بەوجۆرە وەرزی داهاتوو بۆ خولی پلە یەک دادەبەزن.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

ئەستۆن ڤێلا 4-0 ساوسامپتن

نیوکاسڵ 2-1 برایتۆن

نۆرویچ سیتی 1-3 برێنتفۆرد

وڵڤەرهامپتن 0-2 کریستاڵ پاڵاس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share