كاتژمێری زەوی.. پێكەوە دژ بە گۆڕانی ئاووهەوا و لەدەستدانی سروشت

تۆش دەتوانیت بە كوژراندنەوەی ڕوناكی پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بەشداربیت

بڕیارە چەند كاتژمێرێكی دیكە ملیۆنان كەس لە جیهاندا بەشداری لە “كاتژمێری زەوی”دا بكەن، ئەو بۆنە نێودەوڵەتییەی تیایدا تیشكدەخرێتە سەر ئەو كێشانەی ڕوبەڕووی هەسارەی زەوی دەبێتەوە.

هەموو ساڵێك لە كاتژمێر 08:30ی ئێوارەی دوایین شەممەی مانگی ئازار، لە سەرتاسەری جیهان بەبۆنەی كاتژمێری زەوییەوە چالاكی ئەنجامدەدرێت، كوژاندنەوەی ڕوناكی دیارترین چالاكی بەشداربووانی بۆنەكە دەبێت.

كاتژمێری زەوی، سمبولی یەكێتی و هیوا و هێزی كاری بەكۆمەڵە لەپێناو سروشدا، بۆنەكە تەنها كوژاندنەوەی ڕوناكی نییە بۆ ماوەی كاتژمێرێك لەپێناو هەسارەی زەویدا، بەڵكو لەپێناو ئایندەی هەمووان و هاندانە بۆ گۆڕانكاری خێرا.

بۆنەی “كاتژمێری زەوی” بۆ ساڵی 2021 لەژێر ناونیشانی “پێكەوە یەكدەگرین دژ بە گۆڕانی ئاووهەوا و لەدەستدانی سروشت” بەمەبەستی تیشكخستنەسەر پەیوەندی نێوان پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و لەدەستدانی سروشت.

نیوزلەندا،، یەكەم وڵاتی جیهانە ڕوناكییەكان دەكوژێنێتەوە
كاتژمێری زەوی هەوڵێكی ژینگەیی سەر بە سندوقی سروشتیی جیهانییە، سەرەتا لە ساڵی 2007 لە سیدنی سەریهەڵدا، دواتر بووە یەكێك لە گەورە ئالنگارییە میلییەكانی تایبەت بە ژینگە لە جیهاندا، تا گەیشتە تاك و كۆمەڵە و كۆمپانیا و ڕێكخراوەكان لە زیاتر لە 180 وڵات و هەرێم بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ژینگەیی هەستپێكراو.

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بیرۆكەكە جەختی لەسەر گرفتی ئاووهەوا دەكردەوە، بەڵام بەمدواییە پرسێكی دیكەی گرنگی لەبواری لەدەستچوونی سروشت خستەڕوو، بەمەبەستی هێنانەئارای بزوتنەوەیەك بۆ پارێزگاری لە ژینگە و ئاووهەوا.

ئێوارەی ئەمڕۆ تۆش دەتوانیت بە كوژراندنەوەی ڕوناكی بۆ ماوەی كاتژمێرێك و، هەموو كاتیش بە لەبەرچاوگرتن و پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بەشداربیت لەو هەڵمەتە جیهانییەدا، لەپێناو ئەمڕۆی خۆت و ئایندەی نەوەكانی داهاتوودا، بەشداری دەكەیت؟

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

وێنە..فێستیڤاڵی کەلتوری لە هەڵەبجە

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 417 توشبووی نوێ تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆش هاوینە

بەپێی ئەو پێوەرە زانستی و جوگرافییەی دانراوە، سبەی دیاردەی “هاوسەنگبوونی پایزە Autumn Equinox لەنیوەگۆی باكووری زەویدا ڕوودەدات، ئەوەش…
Total
0
Share