بۆ دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان حکومەت پارە دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ئاشکرایکردووە، بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی هاوکارییە داراییەکەی هاوپەیمانان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پارە دەداتە وەزارەتی پێشمەرگە تا کاتێک هاوکارییەکەی هاوپەیمانان دەگات.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بۆ دابەشکردنی یەک موچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە حکومەتی هەرێم پارەکە دابین دەکات تا کاتێک هاوکارییەکەی هاوپەیمانانی دژ بە داعش دەگات و پاشان دوو موچەی دیکە دابەشدەکرێت”.

بڕیار بوو لە ماوەیەکی نزیکدا هاوپەیمان هاوکارییە داراییەکەیان بخەنە سەر هەژماری تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە و پاشان سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکرێت، بەڵام وەک وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە بەهۆکارێکی تەکنیکی ناردنی هاوکارییەکە دواکەوتووە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگێکی لیوا هاوبەشەکان دابەشبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هیچ گرفتێکمان نییە و گەشتەکان و کارەکانی فڕۆکەخانە وەک خۆیان بەڕێوەدەچن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بوونی تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەکە بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ گرفتێکیان هەبێت، جەختیکردووەتەوە گەشتەکان و…
Total
0
Share