میلان کۆتا ئۆفەری پێشکەشی دۆناروما کردووە

مالدینی هەفتەی داهاتوو دانوستاندن لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا بۆ نوێکردنەوەی بۆندی دۆناروما دەستپێدەکات

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی کۆتا ئۆفەری بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێز پێشکەشکردووە و چاوەڕوانی وەڵامی لێپرسراوی کارەکانی دەکەن.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بەشێوەیەکی تایبەت ئاشکرایکردووە، کە لە سێ مانگی داهاتوودا بۆندی دۆناروما لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان کۆتاییدێت و یاریزانەکە تاوەکو ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی دەرنەبڕیوە، بەڵکو داواکاری و مەرجی نوێی هەبووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوبەرانی لۆمپاردی ئۆفەرێکی نوێیان بە موچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یورۆ پێشکەشی گۆڵپارێزەکە کردووە، واتا دوو ملیۆن زیاتر لەو موچەیەی ئێستا بەدەستیدەهێنێت، بەڵام مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری گۆڵپارێزەکە هیچ وەڵامێکی نەبووە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پاولۆ ماڵدینی و فریدریک ماسارا، بەڕێوبەرانی میلان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ڕایۆلا ئەنجامبدەن.

سەرەڕای ئەوەی جەمسەرەکان ڕێککەوتنیان لەسەرئەوە کردووە، کە لە ماوەی دانوستاندنەکاندا میلان هیچ گۆڵپارێزیكی دیکە دابیننەکات، بەڵام ماڵدینی و هاوەڵانی ئامادەکارییان بۆ شکستی دانوستاندنەکان کردووە  و ناوەکانی مایک مایگنان (لیل)، جوان موسۆ (ئودینێزی)، پێرلیوجی گۆلینی (ئاتالانتا) یان وەک باشترین جێگرەوەکان بۆ دۆناروما دیاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سێ خاڵی له‌ لیڤه‌رپوڵ داماڵی و لووتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرته‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share