زڤیرێڤ ماڵئاوایی لە کراوەی ئوسترالیا کرد

ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ڕووسی هاوشێوەی ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیا، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیاوە ماڵئاواییکرد.

ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی ڕووسیا، زڤیرێڤ لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا ڕووبەڕووی مایکڵ موای ئەمریکی بووەوە، یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک دۆڕاند.

زڤیرێڤ دوای یارییەکە ڕیاگەیاند، “دڵنیاتان دەکەمەوە، کە بە تەواوی پێکانەکەم تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا ماوە توانا جەستەییەکانم بگەڕێنمەوە.”

لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ماکێنزی ماکدۆناڵدی ئەمریکی دۆڕا، بەو جۆرە ماڵئاوایی لە یەکێک لە گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی تێنسی سەر زەوی کرد.

ئوسترالیای کراوە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی بواری تێنسی سەر زەوی “گراند سلام”، براوە دەبێتە خاوەنی (2000) خاڵ.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوانباران رووبەڕووی دادگا بکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share