“ئاسایی ژیان دەگوزەرێنم و لەناو یاریگا بەدوای مێسی دەگەڕێم”

پێدری دووپاتیدەکاتەوە، بەبێ فشار یاریدەکات بۆیە بەو ئاستە بەرزەوە دەرکەوتووە

پیدرۆ گۆنزالێسی ناسراو بە “پێدری” ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنە لە چاوپێکەوتنێکدا دووپاتیدەکاتەوە، هیچ فشارێکی دەروونی لەسەر دروستنەبووە و وەک منداڵ بەبێ بیرکردنەوە یاریدەکات.

پێدری لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، ” هەست بە ترس ناکەم، فشارم لەسەرنییە و وەک منداڵێک بیرکردنەوەم بێخەوشە، هەمیشە هەوڵدەدەم ستایلێکی تایبەت بەخۆمم هەبێت، پێویستە لەسەرم ئەوەی لە یانەکەم دەیکەم لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەشم ئەنجامیبدەمەوە”.

لەبارەی یاریکردنی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە تەمەنی وەرزشییدا، دەڵێت، ” گرنگە بەلامەوە بەشێوەیەکی ئاسایی ژیان بگوزەرێنم و بەرەوپێشبچم، دەمەوێت بە شێوازی خۆم یاریبکەم لەبەرئەوەی کاتێک حەزت لە شتێک بێت و بیکەیت تاموچێژی لێوەردەگریت”.

پێدری لە لێدوانەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەدرێسی لارۆخاوە خەونی یاریکردنە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و ئۆڵۆمپیاد، یەکەم بانگهێشتکردنیشی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە هەنگاوی یەکەم لە قەڵەمدەدات و بەڵێندەدات باشتر کاربکات بۆ بەدەستهێنانی پێگەیەکی سەرەکی.

لە کۆتاییدا گەوهەرەکەی بارسا ئاماژە بە مێسی و ئانسو فاتی هاوڕێی دەکات و دەڵێت، ” لەگەڵ مێسی تاموچێژ لە یاریکردن وەردەگرم، نەک هەرئەوە بەڵکو لە کاتی مەشقەکانیشدا بەهەمان شێوە، لە ناو یاریگا بەدوایدا دەگەڕێم لەبەرئەوەی دەزانێت چی دەکات، سەبارەت بە ئانسو فاتی پێموایە ئازاری چەشت و دەمێکە دوورکەوتووەتەوە، هیوادارم دووبارە دووچاری ئەم جۆرە ئاستەنگیانە نەبێتەوە و بە زووی لەناو یاریگا بیبینمەوە”.

بابەتی پێشتر

ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن ئەمریکاوە جارێکی دیکە دێتە پێشەوە

بابەتی دواتر

سێ ڕاهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی پێرلۆ لە یوڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share