یۆڤانتۆس یەك هەنگاو لە كڕینی ڤلاهۆڤیچ دوورە

یانەی یۆڤانتۆس گەیشتە ڕێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ یانەی فیۆرینتینا بۆ گواستنەوەی دۆسان ڤلاهۆڤیچ بۆ ڕیزەكانی.

گرێبەستی ڤلاهۆڤیچ لە هاوینی 2023 كۆتایی دێت، بەڵام یاریزانە سڕبییەكە دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقیبكاتەوە.

هەر لەسەرەتاشەوە یانەی یۆڤانتۆس یەكێك بووە لە خەونەكانی ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری لاو بەتایبەت كە ئێستا دەنگۆی ڕۆیشتنی مۆراتا هەیە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، گریبەستی ڤلاهۆڤیچ بە 75 ملیۆن یۆرۆ یەكلایی بووەتەوە.

هەروەها ساڵانە لە یانەی یۆڤانتۆس بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ وەك موچە وەردەگرێت.

بابەتی پێشتر

دێمبلی دەیەوێت سوڵح لەگەڵ بەرشلۆنە بكات

بابەتی دواتر

حەشدی شەعبی: ڕێگریمان لە هەوڵێكی داعش كرد بۆ چوونە ناو شەنگال

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share