لویس هامیڵتۆن، شۆفێری بەریتانی تیمی مێرسیدس وەک گرانبەهاترین شۆفێرانی بواری “فۆرمولا 1” لە ساڵی 2021 لە قەڵەمدەدرێت.
شۆفێرە 36 ساڵەکە پاڵەوانی جیهانە و هەڵگری ڕیکۆردی مێژووییە، لە ساڵی 2008وە تاوەکو 2020 حەوت نازناوی پاڵەوانیەتی جیهانی بەدەستهێناوە و بەتایبەت لە ساڵی 2017 تاوەکو 2020 چوارجار لەسەریەک پاڵەوان بووە و تیمی مێرسیدسی گەیاندووەتە لوتکە.
ماڵپەڕی سپۆرتاک ئاشکرایکردووە، کە لە رووی داراییەوە هامیڵتۆن بەهۆی شارەزایی و تواناکانیەوە زیاتر لە شۆفێرانی دیکە بەدەستدەهێنێت و بڕی موچەی ساڵانەی بە 55 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
سەرچاوەکە بەشێوەیەکی گشتی موچەی شۆفێرانی لە وەرزێکدا بەم شێوەیە خەمڵاندووە:
- لویس هامیڵتۆن (مێرسیدس) 55 ملیۆن
- فێرناندۆ ئەلۆنسۆ (ئالپین) 20 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار
- ماکس ڤێرستابن (ڕێدبول) 19 ملیۆن و 130 هەزار دۆلار
- دانیێل ڕیکیاردۆ (ماکلارین) 17 ملیۆن
- سباستیان ڤیتێڵ (ئەستۆن مارتن) 17 ملیۆن
- ڤالتێری بۆتاس (مێرسیدس) 11 ملیۆن
- چارلیس لێکریک (فێراری) 11 ملیۆن
- کیمی ڕایکۆنین (ئەلفا ڕۆمیۆ) 7 ملیۆن و 525 هەزار
- کارلۆس ساینز (فێراری) 6 ملیۆن و 841 هەزار
- ئیستیبان ئۆکۆن (ئالپین) 4 ملیۆن و 652 هەزار
- سێرجیۆ پێرێز (ڕێدبول) 3 ملیۆن و 420 هەزار
- پیێر گاسلی (ئالفا تاوری) 1 ملیۆن و 915 هەزار
- لانس سترۆڵ (ئەستۆن مارتن) 1 ملیۆن و 915 هەزار
- لاندۆ نۆریس (ماکلارین) 1 ملیۆن و 915 هەزار
- جۆرج ڕوسڵ (ویلیامز) 958 هەزار
- جۆرج ڕاسڵ (ویلیامز) 958 هەزار
- ئانتۆنیۆ جیۆڤینازی (ئالفا ڕۆمیۆ) 684 هەزار
- نیکیتا مازپین (هاس) نەزانراوە
- میک شوماخەر (هاس) نەزانراوە
- یوکی تسئنۆدا (ئالفا تاوری) نەزانراوە