نوجێفی: نیازی ئەمریكا بۆ كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی مەترسیدارە

ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی بەرەی ڕزگاركردن و گەشەپێدان دەڵێت، “نیازی ئەمریكا بۆ كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە عێراق مەترسیدارە و عێراق لەڕووی نێودەوڵەتییەوە پەراوێزدەخات.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە و وێنەیەكی دەست “تۆڕی میدیایی ئێستا” كەوتووە، بەرەی ڕزگاركردن و گەشەپێدان ڕایگەیاندووە، نوجێفی پێشوازی لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كردووە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، لە دیدارەكەدا دۆخی سیاسیی عێراق و هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان و هەڵبژاردن و بێسەروشوێنبووان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
نوجێفی بە نوێنەرەكەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكانی گوتووە، “ئەو پەرەسەندنانەی دوای هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان و كاروانە سەربازییەكان هاتوونەتە ئاراوە، دەرئەنجامەكانی ئەو ڕووداوانەش لەوانە نیازی ئەمریكا بۆ كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە عێراق، پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و عێراق دەخاتە بەردەم مەترسیی گۆشەگیریی نێودەوڵەتی و دەبێتە كۆژانێكی نوێ بۆ گەلی عێراق.”
ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی بەرەی ڕزگاركردن و گەشەپێدان بە پێویستی زانیوە “عێراق لە ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دووربخرێتەوە.”
لە ماوەی ڕابردوودا جگە لە موشەكبارانكردنی دوو شوێن لە هەولێر، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و چەند كاراونێكی سەربازیی هاوپەیمانان لە بەغداد و بابل و باشووری عێراق كرانە ئامانج، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە و ئەمریكا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد كرد.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان…
Total
0
Share