وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەیان هەزار زیارەتکار بۆ یادی عاشورا هاتوونەتە عێراق

سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، دەیان هەزار زیارەتکار بۆ یادی عاشورا، هاتوونەتە وڵاتەکەوە.

میقداد میری، سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە سەرانسەری وڵاتدا، دەیان هەزار زیارەتکاری عەرەب و بیانی، لەڕێی دەروازە سنوورییە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە بۆ یادکردنەوەی عاشورا لە کەربەلا و مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانی دیکە، هاتوونەتە وڵاتەکە.

وتیشی، سەرجەم دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران و ئاسانکاری بۆ هاتنەناو عێراق بەشێوەیەکی ئاسان، هاوکات کەشێکی سەلامەت و گونجاویش بۆ ئەم بۆنە ئاینییە فەراهەمکراوە.

عاشورا بە دەیەمین رۆژی مانگی موحەڕەم دەوترێت؛ لای موسڵمانانی شیعە مەزهەب، بە رۆژێکی پیرۆز دادەنرێت و تێیدا ماتەم دەگێڕن، بەهۆی ئەوەی پێیانوایە لەم رۆژەدا ئیمامی حوسێن کوڕی ئیمامی عەلی (ئیمامی سێیەمی شیعەکان)، بە فەرمانی یەزیدی کوڕی معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان، لە دوای شەڕێکی خوێناوی لە کەربەلا کوژراوە؛ هەربۆیە ساڵانە رێوشوێن و بۆنەی تایبەتی لای شیعە مەزهەبەکان بۆ دابیندەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تیروپشکی بۆ ژمارەی حزب و کاندیدان و هاوپەیمانێتیەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە رێورەسمێکدا لە رێگای تیروپشکەوە ژمارەی کاندید و حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی…
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share