بایدن: لە قۆناغێكی دیاریكراودا لەگەڵ پوتین وتوێژ دەكەین

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

سەرۆكی ئەمریكا باوەڕی خۆی نیشاندەدات بە ئەنجامدانی وتوێژ لە قۆناغێكی دیاریكراودا لەگەڵ هاوتا ڕوسیەكەی، ئەمەش لە وەڵامی پێشنیارێكی هاوتاكەیدا.

دوێنێ هەینی 19ی ئازار ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا پێشنیاری ئەنجامدانی گفتوگۆی “بەشێوەی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ” لەنێوان هەردوودا كرد.

لە بەرامبەردا جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی دەربارەی پێشنیارەكە وتی، “من دڵنیام لە قۆناغێكی دیاریكراودا پێكەوە گفتوگۆ دەكەین”.

هەفتەی ڕابردوو بایدن لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (ئەی بی سی) ئاماژەی بەوەدا پوتین “باجی كارەكانی دەدات” بەهۆی هەوڵەكانی لە دروستكردنی كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 2020 لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ، باسی لەوەشكرد ئەو هەنگاوەش بەمنزیكانە دێتەدی.

لە وەڵامی پرسیاری بێژەرەكەشدا بەوەی ئایا سەرۆكی ڕوسیا بە “بكوژ” دادەنێت، بایدن وتی، “بەڵێ باوەڕموایە”.

وتەكانی سەرۆكی ئەمریكا لە پاش بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتێكی هەواڵگریی وڵاتەكەی بوو كە تیایدا پوتین لە پشت هەوڵەكانی مۆسكۆ بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمدواییەی سەرۆكایەتی ئەمریكا تۆمەتباردەكات، لە بەرامبەریشدا ڕوسیا ڕەتیكردەوە و بێ بنەما و ناڕاست ناویبرد.

لە بەرامبەر ئەو وتانەدا پوتین داوای لە بایدن كرد لە نزیكترین كاتدا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدەن بۆ درێژەدان بە وتوێژەكانی نێوان هەردوولا لەجیاتی “تۆمەتباركردنی یەكتر”.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

بوركانێك لە ئایسلەندا تەقییەوە

بابەتی دواتر

هەوڵێكی بەقاچاغبردنی نەوت لە كێڵگەكانی كەركوك پوچەڵدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share