لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە چاوەڕێی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە بارەگای لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا لە هەڵەبجە، بەرپرسی لقەکە ڕایگەیاند، چاوەڕێی دۆزینەوەی تەقەکەرەکانن و ئەگەر نەدۆزرێنەوە تەقەکردن لە لقەکانی پارتی دەبێتە دیاردە.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دڵنیاین کە هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە دەتوانن بە ئاسانی تەقەکەرەکان بدۆزنەوە، چونکە لە ڕابردوودا شاهیدی ئەوە بووین کە چەندین ڕوداوی کوشتن هەبووە خێرا ئەنجامدەران و بکوژان دۆزراونەتەوە، بۆیە ئەگەر هێزئەمنییەکان بیانەوێت ئەوا ئاسان تەقەکەران دەدۆزنەوە”.

هاوکات ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” کارێکی نا سیاسی و ناسەربازی و نا نیشتمانییە، سەرکۆنەی ڕوداوەکە دەکەین، لەگەڵ بەرپرسی ئاسایشی پارێزگاکەمان قسەمان کردووە، هەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ و دەتوانین لە نزیکترین کاتدا ئەو موژدەیە بدەین کە بدۆزرێنەوە “.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێت، شەوی ڕابردوو لەسەر ماتۆر سکیلەوە تەقە لە بارەگای لقەیان کراوە و جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هەر هۆتێلێك ڕێگا بە مانەوەی منداڵانی ئیشكەر و دەرۆزەكەر بدات دادەخرێت

قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر هۆتێلێك ڕێگا بە مانەوەی منداڵانی ئیشكەر و دەرۆزەكەر بدات دادەخرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە سەنتەری ئۆتیزم و پەیمانگاکان دامەزرێندراون

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ِ ناوی ئەو 30 کەسەی بڵاوکردەوە کە وەک مامۆستا و راهێنەر لە…
Total
0
Share