سۆران عومەر: دەتوانرێت پێش جەژن کێشەی مووچەی مانگی پێنج چارەسەربکرێت

سۆران عومەر رایگەیاند، بە یەک هەڵوێستی دەتوانرێت پێش جەژن کێشەی مووچەی مانگی پێنج چارەسەربکرێت.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێت و لە کۆی 400 ملیاری داهاتی ناوخۆ بڕی 40 ملیار بنێرێت و داوای هەموو مووچەش بکات، لەولاشەوە هەڕەشە لە عێراق بکات، بە دڵنیاییەوە ئەوانیش کاردانەوەیان دەبێت هەر وەک ئەوەی لە مووچەی مانگی پێنجدا کردیان.

وتیشی، عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، هەندێک کەسایەتی شۆڤێنی ئەگەر لە دژی کورد قسەبکەن لە بەغداد دەنگ دەهێنن، بۆیە ئەوەی روویداوە بەشێکی تای هەڵبژاردنە و بەشێکیشی تای گرێبەستە نەوتی و گازییەکەی هەرێمە.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر کاردانەوەی هەموو فراکسیۆن و حکومەت و حزبە کوردستانییەکان لەبارەی بڕیارەکەی تەیف سامی یەک بێت، پێش جەژن کێشەکە چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
5

رێبوار تەها: بە رەسمی داوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەریی كەركوك دەكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمان رایدەگەیەنێت، داوای قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەری ئاراستەی سەرۆك وەزیران دەكەن. رێبوار…
Total
0
Share