لیستی مووچە بە سیستمی پایڕۆڵ ئامادەدەکرێت و رەوانەی بەغداد دەکرێت

دانا عەلی، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکەن و لیستی مووچەی ئەم مانگە بە شێوازی دیجیتاڵی رەوانەی بەغداد دەکرێت.

بەگوێرەی قسەکانی بەڕێوەبەری ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، لیستی مووچەی مانگی یەک بە شێوازی یەکگرتووی دیجیتاڵی کە بە پایڕۆڵ ناسراوە، لیستەکە ئامادە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ هەینی و ئەمڕۆ شەممە سەرەڕای پشوو، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکان بوون و دەیانەوێت بە زووترین کات تەواوی بکەن، سەرەڕای ئەوەی دەیانەوێت دڵنیابنەوە لە تۆمارکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “بەشێوازێکی مۆدێرن، تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە و دارەسووتاوەكە نۆژەن دەكرێتەوە”. وەزارەتی کارەبای هەرێم  بڵاوکردووەتەوە و…
Total
0
Share