شیعەکان دەقی جێگرەوە لەبارەی پشکی هەرێمەوە دەخەنە ڕوو

ئەگەرچی کورد پێشتر و بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕایگەیاندبوو ڕازینین بە دەقی جێگرەوە بۆ دەقی ناو پڕۆژەیاسای بودجە، بەڵام لایەنە شیعەکان پێشنیاری نوێ دەخەنە ڕوو.

پێشنیاری شیعەکان لە شەش خاڵ پێکهاتووە کە بریتییە لە یەکلاییکردنەوەی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغدا لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا.

لە یەکێک لە بڕگەکانی دەقی پێشنیارکراوی شیعەکاندا هاتووە کە حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به‌ پێدانی زانیاری له‌ باره‌ی میلاكاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، به‌ گوێره‌ی دابه‌شبوونیان و پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشانیان و ره‌گه‌زیان، دوای وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هه‌رێم

لە خاڵێکی دیکەی پێشنیارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکات و وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکەن، هاوکات حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌ راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به‌ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌ گوێره‌ی یاسایی ئیداره‌ی دارایی و هه‌ردوو دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هه‌رێم وردبینی له‌ ژماره‌كان ده‌كه‌ن

بابەتی پێشتر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن

بابەتی دواتر

لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە چاوەڕێی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share