لە ناوچەیەکی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ قەدەغەی تەواوی هاتوچۆیان لە قەزای ئیسلاح راگەیاند، ئەمەش پاش ئەو ناکۆکییە عەشایەرییەی لە ناوچەکە دروستبوو و بووە هۆی کوژرانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی زیقار.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە قەزای ئیسلاحی سەر بە پارێزگای زیقار قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و هەڵمەتێکی ئەمنی دەستیپێکردووە.

ئاشکراشیکرد، لەهەردوو لایەنی شەڕکەر 50 تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکدا گیراوە.

شەوی رابردوو عەمید عەزیز شەلال بەڕێوەبەری هەواڵگری زیقار لە قەزای ئیسلاح کوژرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە…
Total
0
Share