مەزڵوم عەبدی: داگیرکردنی عەفرین نیشانەی شکستی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە سێهەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا ڕایگەیاند، “ئەوەی لە عەفرین بینرا شکستی بەهای مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو”.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە، ئەمڕۆ 18 ی ئازار ڕایگەیاند، “بێدەنگی لەبارەی پاراستنی دانیشتوانی عەفرین و ئەو تاوانە جەنگییانەی لەلایەن هێزە داگیرکارەکانەوە لەو شوێنە ڕودەدات پێچەوانەی ئەو یاسا نێودەوڵەتیانەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان باوەڕی پێی هەیە”.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕاشیگەیاندووە، “کۆتایی ئەم تاوانە تەنها دوای ئەوە دێت کە خەڵکی عەفرین بگەڕێنەوە و کۆتایی بەو دۆخە سەربازییە لەو ناوچەیە بێت”.

ئەمڕۆ 18 ی ئازار سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر داگیرکردنی عەفریندا و ڕۆژی 18ی ئازار دوو ڕۆژ پێش نەورۆز پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە ناوەڕاستی عەفرین ڕوخێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، چەندین جار داوامان لە وەزیری کشتوکاڵ کردووە پڕۆژە بێ مۆڵەتەکان ڕابگرێت، بەڵام گوێمان…
Total
0
Share