كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازارەوە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لەنێوان 10 بۆ 27 پلەدا دەبن.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی هەینی، كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە، ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور بێت بەڵام پلەكانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.