فراكسیۆنی پارتی وەڵامێكی توندی فراكسیۆنی یەكگرتوو و موسەننا ئەمین دەداتەوە

فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەڵامێكی توندی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەداتەوە و دەڵێت، “، زۆرجار بەشێك لە فراكسیۆنە كوردییەكان رۆڵی پارێزەر دەبینن لە هێنانەوەی ئەو پاساوانەی بۆ بڕینی قووت و مووچە و دەستخستنە قوڕگی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەهێنرێنەوە، نموونەی ئەمڕۆشمان فراكسیۆنی یەكگرتوو موسەننا ئەمین بوو، كە قسەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان بۆ كوردی وەرگێڕا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەداخەوە لە پاڵ ئەم زوڵم و زۆرەی لە گەلەكەمان دەكرێت، زۆرجار بەشێك لە فراكسیۆنە كوردییەكانیش رۆڵی پارێزەر دەبینن لە هێنانەوەی ئەو پاساوانەی بۆ بڕینی قووت و مووچە و دەستخستنە قوڕگی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەهێنرێنەوە، نموونەی ئەمڕۆشمان فراكسیۆنی یەكگرتوو و موسەننا ئەمین بوو كە قسەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان بۆ كوردی وەرگێڕا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەبری ئەوەی وەك نوێنەری خەڵكی كوردستان دژی ئەو ستەمە بووەستنەوە، بوون بە وتەبێژ و وەرگێڕ و دەمڕاستی ئەوانەی مافی خەڵكی كوردستانیان بە ناهەق پێشێلكردووە و بەجۆرێك دەریانخست كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی بەرپرسیارن خوڵقاندنی ئەم دۆخە.

فراكسیۆنی پارتی دەشڵێت، “داوا لە هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكەین، لەم پرسەدا یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەگەڵ مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان بمێننەوە، چونكە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، نەخێرە و نە سەدەقە تا موزایدەی پێوە بكرێت، بەڵكو مافێكی شەرعی و یاساییە و نابێت چیتر وەكو كارت و گوشاری سیاسی بەكاربهێنرێت و مافەكانیان زیاتر لەمە پێشێلبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو”. بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share