نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

نرخی نەوتی خاو لە دابەزین بەردەوامە، خاوی برێنت هاتووەتە خوار 68 دۆلار، هۆكارەكەشی بۆ زیادبوونی نەوتی لەكۆگاكراوی ئەمریكا و كۆرۆنا دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 67 دۆلار و 54 سەنت.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 64 دۆلار و 20 سەنت.

بەگوێرەی داتا جیهانییەكانی نەوت، پێنج ڕۆژی لەسەر یەكە، بەهای نەوتی خاو ڕوو لە دابەزینە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز، هۆكاری دابەزینی بەهای نەوتی خاوی گەڕاندووەتەوە بۆ زیادبوونی نەوتی لەكۆگاكراوی ئەمریكا و بەردەوامیی مەترسییەكانی كۆرۆنا لەسەر جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،…
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە. عەتا…
Total
0
Share