ئارسیناڵ داهاتووی “ڕۆناڵدۆی نوێ” و ئۆدیگاردی یەکلاییکردەوە

ئارسیناڵ لە بارەی ئۆدیگارد و مارتینێلی-یەوە بڕیاری کۆتاییداوە

سەرچاوە بەریتانییەکان دڵنیاییدەدەن لە بەردەوامبوونی گابریێل مارتینێلی هێرشبەری بەرازیلی و مارتن ئۆدیگارد لە یانەی ئارسیناڵ.

ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە مارتینێلی تەمەن 20 ساڵ لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەهۆی پێکانەکانەوە زۆرینەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی وەرزی 2020/2021ی لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی گانەرز هیوایەکی زۆریان پیاهەڵچنیوە و بەردەوامبوونی بە پێداویستی لە قەڵەمدەدەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوبەرانی ئارسیناڵ بیریان لەوە کردووەتەوە لە کۆتایی وەرزدا بۆندێکی نوێ و هەمیشەیی پێشکەشی مارتن ئۆدیگاردی ئەستێرەی نەرویجی بکەن، پێشیانوایە لە خولی ئینگلتەرا تواناکانی باشتر هەڵدەکۆڵێت و واژووکردنی بۆندەکەی لە خواستنەوە بۆ هەمیشەیی دەبێتە دەستکەوتێکی وەرزشیی و دارایی گەورە.

گابریال مارتینێلی بەهۆی پێکانەوە زۆرینەی یارییەکانی ئەم وەرزەی لەدەستداوە

مارتینێلی ناسراو بە “ڕۆناڵدۆی نوێ”  نرخی گواستنەوەی بە 25 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە و تاوەکو هاوینی 2024 بۆندی لەگەڵ تۆپچیەکانی شاری لەندەن واژووکردووە، بە درێسی یانەی ئارسیناڵەوە 34 یاری ئەنجامداوە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵی ڕەخساندووە، لەم وەرزەدا تەنها نۆ یاری کردووە و گۆڵێکی ڕەخساندووە، زۆرینەی تۆمارەکانی بۆ وەرزی ڕابردوو دەگەڕێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share