ئەمشەو، چوارشەممە دوو ڕوبەروبوونەوەی گرنگی دیکەی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدەدرێن و دوو یانەی دیکە سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستدەهێنن.
لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی بایرن میونشن و چێڵسی لە یاریگای خۆیاندا میوانداری لازیۆ و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەن.
بەوپێیەی یاریی چوون لە نێوان بایرن و لازیۆ بە ئەنجامی (4-1) کۆتاییهاتووە، یانە ئیتاڵیەکە پێویستی بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ و زیاتر دەبێت، ئەو ئەنجامەش لەم دۆخەدا کە باڤارییەکان لە ترۆپکی تواناکانیاندان نزیکی مەحاڵە.
لە یارییەکی دیکەدا چێڵسی یاری چوونی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بردووەتەوە و یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا پێویستی بە بردنەوەیە بە دوو گۆڵ و زیاتر، لە ئەگەری تۆمارکردنی هەر گۆڵیكیشدا لەلایەن ئەستێرەکانی تۆماس توخێلەوە ئەنجامەکە ئاڵۆزتر دەبێت.
چامپیۆنزلیگ (قۆناغی 16 – گەڕانەوە)
بایرن میونشن – لازیۆ (11:00)
چێڵسی – ئەتلەتیکۆ مەدرید (11:00)
جامی فەرەنسا (قۆناغی 16)
پاریس سانت جێتمان – لیل (7:45)
خولی ئیسپانیا (دواخراو – هەفتەی دوو)
ئیشبیلیە – ئیڵچی (9:00)
خولی ئیتالیا (دواخراو – هەفتەی 24)
تۆرینۆ – ساسولۆ (5:00)