ڕۆناڵدۆی دیاردە: لە پێناو ئەم دەستکەوتەدا ئامادەم پەنجەی خۆم ببڕم

ڕۆناڵدۆی دیاردە بەشداری ئیڤێنتی ساڵانەی بانکی سانتاندێری ئیسپانی کرد

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما، ئەفسانەی بەرازیل و یانەکانی ئینتەرمیلان و ڕیاڵ مەدرید، لە پێناو پڕکردنی هەگبەی دەستکەوتەکانی بە دوو جامی نێودەوڵەتی، ئامادەیە پەنجە بچوکی دەستی ببڕێت (پەنجە توتە).

لە ئیڤێنتێکی تایبەتی بانکی سانتاندێری ئیسپانی، ڕۆناڵدۆی دیاردە بەشداری دەکات و لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنوساندا بە پێکەنینەوە دەڵێت، ” ئامادەم پەنجە بچوکی دەستم (پەنجە توتە) ببڕم، بەو مەرجەی نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و کۆپا لیبەرتادۆریس لە مێژوومدا بنوسرێتەوە”.

هەروەها دەڵێت، ” دەمویست لەگەڵ یانەکانی کروزێرۆ و کۆرنتیانز جامی لیبەرتادۆریس بەدەستبهێنم، خولی یانە پاڵەوانەکانیش لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یان ئینتەرمیلان، بەڵام نەمتوانی”.

“فینۆمینۆ” لە ژیانی وەرزشییدا نازناوی مۆندیال و نازناوە ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و بەرازیلی بەدەستهێناوە، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە تاموچێژی چنینەوەی نازناوەکانی لیبەرتادۆریس و چامپیۆنزلیگ بکات.

بە درێسی یانەی ئینتەرمیلانەوە جامی یوروپا لیگی بەرزکردووەتەوە (1998)، بەڵام لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 2003 ئەوپەڕی بە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان گەیشتووە.

لەگەڵ یانەکانی کورزێرۆ و کۆرنتیانز، لە سەرەتای دەستپێکی وەک یاریزان و کۆتاییەکانی ژیانی وەرزشییدا شکستیهێنا لە بەدیهێنانی خەونی لیبەرتادۆریس.

ڕۆناڵدۆ لە ساڵانی 1994 و 2002 جامی مۆندیالی بەرزکردووەتەوە، لە دوای میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی دووەم گۆڵکاری مێژوویی جامە جیهانیەکەیە، لە ساڵی 1998 بۆ جاری سێیەم گەیشتووەتە یاری کۆتایی و بەرانبەر فەرەنسا سەرکەوتوو نەبووە.

بابەتی پێشتر

پلانی فۆنت.. کۆکردنەوەی "لیستی بێبەرانبەرەکان" بۆ ڕزگارکردنی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

لەناوخۆی ڕیاڵ چی ڕوودەدات؟ نهێنی نوێکردنەوەی بۆندەکان لە ڕامۆسەوە بۆ ڤاسکێز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share