لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا “شەڕ” ڕویدا

لە دانیشتنی ئێستای پەرلەمانی عێراق، كیشە و ئاڵۆزی دروست بووە، چەند سەرچاوەیەكی میدیایی ئاشكرایانكردووە، ئاڵۆزییەكە لەنێوان چەند پەرلەمانتارێكی كورد و عەرەبدا ڕویداوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەشێك لە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، پەرلەمانتارێكی شیعە بە ناوی “یوسف كەلابی” پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەسر، كوردی تۆمەتبار كردووە بە دروستكردنی لەمپەر لە بەردەم ئەو یاسایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی تۆمەتباركردنی كورد لەو پرسەدا، “شەڕ و ئاڵۆزی” لەنێوان پەرلەمانتارێكی كورد بەناوی ناسڕ هەركی لە فراكسیۆنی پارتی و ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە ڕویداوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی عێراق.

بابەتی پێشتر

میسر.. خلیسكان لەسەر خوێ لەجیاتی سەهۆڵ

بابەتی دواتر

ئێران.. پاشای دەستڕۆیشتوو لە ناوچەكەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share