کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: رێگا بەم حزبانە نادەین بەشداریی هەڵبژاردن بکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، رێگا بەو حزب و لایەن سیاسییانە نادەن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن کە ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک و سەرکردایەتیی حزبەکە کۆتاییهاتووە و کۆنفرانسیان نەبەستووە.

هیمان تەحسین بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری حزبی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەو حزبەی ماوەی ویلایەتەکەی تەواوبووبێت و کۆنگرەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرکردایەتی و سەرۆکی حزبەکە نەکردبێت ئەوا رێگای پێنادرێت بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارە پرۆسەکەش تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“سودانی فەرمانیکرد ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد ئەو تاوانبارانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر…
Total
0
Share