پەروەردە چەند بڕیارێكی تایبەت بە وادەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 دەركرد

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی تایبەت بە وادەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و دووەم و تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەركرد.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار بە فەرمانی ژمارە (99) بڕیارەكانی دەركرد و تیایدا وردەكاری وادەی تاقیكردنەوەكانی دیاریكردووە.

بەپێی ناوەرۆكی فەرمانەكە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە 10ی نیسان دەستپێدەكات و لە 21ی نیسان كۆتایی دێت.

هەروەها تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم لە 19ی حوزەیران تا 28ی حوزەیران دەبێت.

لە دوا بڕگەی فەرمانەكەدا وادەی تاقیكردنەوە گشتییەكان دیاریكراوە كە لە 25ی تەمموز دەستپێدەكات و لە 22ی ئاب كۆتایی دێت.

دەقی فەرمانەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، سبەینێ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونەوەیەکی سێ‌ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاكانی…
Total
0
Share