نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاماژەکانی بووژانەوەی کەرتی ئابوریی چین و زیادبوونی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت وزە دەگەڕێتەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهاندا بە بڕی 47 سەنت و ڕێژەی %0.7 بەرزبووە و نرخەکەی گەیشتە 69.69 دۆلار.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ بە بڕی 49 سەنت و %0.8 بەرزبووە و گەیشتە %66.10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئاماژەکانی گەشەی پیشەسازیی وڵاتی چین و ئەو کێبڕێیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو وڵاتە لە کەرتی پیشەسازی و ئابوریی چین هۆکاری زیادبوونی خواستی گەورەترین وڵاتی هاوردەکاری نەوتن لە جیهاندا و بەمەش نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
سینج ییک تی، شیکەرەوە لە کۆمپانیای وەبەرهێنەری SIA Energy ی چینی ڕایگەیاند، پیشەسازی قورس لە چین گەشەی گەورەی بەخۆوە بینیوە بە بەراورد بە گەشەی لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی 2019.