بەپێی دەستەی ڕوپێوی جیۆلۆجیی ئەمریكی بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلە ناوچەكانی نزیك نیوزلەندای لە زەریای هێمن هەژاندووە.
دەستەكە ئەمڕۆ یەكشەمە 14ی ئازار ئاشكراشیكرد، بومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە ئەرخەبیل كیرمادیك-ی نزیك لە نیوزلەندا ڕویداوە.
لەكاتێكی پێشتریشدا زانایانی بومەلەرزە ڕودانی لەرزینێكیان بە گوڕی 5.1 پلە لە نزیك كەناراوەكانی كامچاتكا لە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیایان تۆماركرد.
س: ئاژانسەكان