كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا جێهێشتووە

كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە ڕێی هەرێمەوە عێراق-یان بەرەو سوریا بەجێهێشتووە، وەك میدیایەكی ڕوسی ئاشكرایكردووە.

بەگوێرەی پێگەی ئاڕ تی-ی ڕوسی، ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان كە لە 45 بارهەڵگری سەربازی پێكهاتوون لەڕێی هەرێمی كوردستانەوە عێراق-یان بەرەو سوریا بەجێهێشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو میدیای ڕوسیە، ئەو بارهەڵگرانە كەلوپەل و ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانكەری سوتەمەنیان هەڵگرتووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، ئەو كاروانە لە ڕێگای نێودەوڵەتی M4ەوە بەرەو دێرزۆر و حەسەكە ڕۆشتوون، كە چەند پێگەیەكی سەربازییان لێیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی بۆ لەناوبردنی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنێك بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە سنووری كەركوك ئەنجامدا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share