نەجەف.. خۆپیشاندان دەستیپێكرد و بریندار هەیە

لە پارێزگای نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێكرد، بەهۆی گازی فرمێسكڕێژەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، دەیان كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە بەردەم بینای پارێزگا گردبوونەوە و داوایانكرد، پارێزگار لە كار دووربخرێتەوە.

میدیا عێراقییەكان ئاشكرایانكردووە، خۆپیشاندەران ئاگریان لە تایە بەرداوە و ڕێگایان داخستووە، دواتر هێزە ئەمنییەكان هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان داوە.

لەكاتی دوورخستنەوەی خۆپیشاندار بەهۆی بۆمبی فرمێسكڕێژەوە دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.

تا بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، خۆپیشاندانی ئەو پارێزگایە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share