هەرێمی کوردستان.. دوو کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێر توشبوون و مردنی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە دوو کەس بە هۆکاری ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لەماوەی 24 کاتژمێردا 366 کەس لە هەرێمی کوردستان وەک توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش زۆرترینیان لە هەولێرە بە 170 توشبووی نوێ.

هاوکات لە سلێمانی 88 کەسی دیکە وەک توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لە دهۆکیش 93 کەس پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ هاتووەتەوە و لە گەرمیانیش 13 توشبووی نوێ هەیە.

هاوکات لەو ماوەیەدا 156 کەس ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و یەک کەس لە گەرمیان و کەسێک لە هەولێر بە هۆکاری ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێكی تەندروستی بەستنەوەی مووچە و وەرگرتنی ڤاكسین بە بڕیاری بەعسییانە وەسفدەكات

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕەخنە لە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەگرێت بەوەی هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی…
Total
0
Share