کەسێک لەناو بازاڕ تەقەی لە ژنەکەی کردووە و دەستگیرکراوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە لە ناوبازاڕی ناحیەی چوارقوڕنە تەقەی لە ژنەکەی کردووە و برینداری کردووە، پاشان لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا ڕوبەڕووی پۆلیس بووەتەوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ” ئەو کەسەی کە ئێوارەی دوێنێ بەرواری 10ی ئازار بە چەکی دەمانچە تەقەی لە ژنەکەی کردبوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، کەسەکە بە چەکی دەمانچە ڕوبەڕووی هێزەکانمان بۆتەوە و دواتر دەستگیریان کردووە”.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر پۆلیس ڕایگەیاندبوو، ژنێک بەبرینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە بووە و چارەسەری پێویستی بۆکراوە.

تۆمەتبارەکە کە دەکاتە هاوسەری ژنەکە بەناوی (ا،م،س) تەمەن 30 ساڵ پیشەی کاسب بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە. لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

ژنەکە ناوی (س،س،م) تەمەن 35 ساڵ پیشەی ژنی ماڵ دانیشتوی ڕانیە، بە وتەی خۆی لەلایەن هاوسەرەکەی لە بازاڕی شارەوانی لە ناحیەی چوارقوڕنە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە بریندار بووە، بە وتەی خۆی ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان بووە.

بابەتی پێشتر

سێ کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی کوشتنی گەشتیارێکی عەرەب لە ڕێگەی چەمچەماڵ

بابەتی دواتر

"ئەگەر لەگەڵ هەرێمیش ڕێكنەكەوین دووشەممە بودجە پەسەند دەكەین"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share