ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە دوو گورزی گەورەی بەركەوتووە

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی، لە ساڵی 2020دا لە ئەمریكا زۆرترین حاڵەتی مردن تۆمار كراوە لە مێژووی ئەو وڵاتە، هەر بەهۆی كۆرۆناوە بودجەی ئەو وڵاتە دووچاری كورتهێنانی گەورە بووەتەوە.

ڕۆژنامەی پۆلەتیكۆی ئەمریكی لە سەرچاوە فەرمییەكانی ئەمریكاوە گواستویەتییەوە، نزیكەی سێ ملیۆن ئەمریكی لە ساڵی 2020دا گیانیان لەدەستداوە، كۆرۆنا سێیەم هۆكاری مردن بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئامارێكی دەستەی تەندروستیی ئەمریكا ئەوە ئاشكراكراوە، مردن لە ئەمریكا لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 15% بەرزبووەتەوە، هۆكارەكەشی بۆ كۆرۆنا گەڕاندووەتەوە.

مردن بە كۆرۆنا لە پاش مردن بە هۆكاری نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە، هۆكاری سێیەمی مردنە.

بەپێی ئاماری “سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و پاراستن”ی ئەمریكی، زیادبوونی مردن لە ساڵی ڕابردوو بەجۆرێك بووە كە لە ساڵی 1918ەوە ئەو وڵاتە بەوجۆرە نەبووە.

زیانێكی دیكەی ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە كورتهێنانی بودجەكەیەتی

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، كورتهێنانی بودجەی ئەمریكا لە مانگی شوباتدا گەیشتووەتە 311 ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو مانگەدا داهاتی ئەو وڵاتە 32% زیادی كردووە و 248 مليار دۆلار بووە، بەڵام خەرجییەكان بە ڕێژەیەكی زۆر زیادیان كردووە و گەیشتوونەتە 559 مليار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە پاڵاوگەی کەرکوک دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پاڵاوگەی کەرکوك دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی کوالێتی بەرز. دەشڵێت، پاڵاوگەکە لە توانایدایە رۆژانە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، ساڵی رابردوو 1.23 ملیۆن کەس بە نەخۆشی سیـ.ـل گیـ.ـانیان لەدەسـ.ـتداوە.…
Total
0
Share