مباپێ تەنها دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە و سێیەمی نییە

یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی مباپێ

کیلیان مباپێی فەرەنسی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 دەبێتە جێی مشتومڕی یانە داواکارەکان و تەنها دوو یانەی توانای دابینکردنیان هەیە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە کیلیان مباپێ تاوەکو ئەم ساتە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانت جێرمان نوێنەکردووەتەوە و داوایکردووە لەسەر ئاستی موچە و ئیمتیازات هاوتای نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی بکرێتەوە، کە ساڵانە بڕی 35 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی مانچستەر سیتی لە هاوکێشەی کڕینی مباپێ چووەتە دەرەوە و ئامادەنین بەهۆی بەرزی موچەی ئاسکە فەرەنسیەکەوە کەشی ژووری جلگۆڕینەکان تێکبدەن، هەروەها یانەی لیڤەرپوڵیش تەنها لە ئەگەری لەدەستدانی محەمەد سەڵاحی میسڕی ئامادەیە هەوڵ بۆ مباپێ بدات.

مباپێ تەنها بژاردەی پاریس و مەدریدی لەبەردەمدایە

ئەو دوو یانەیەیەی بەهێزەوە لەناو هاوکێشەکەدا ماونەتەوە، یەکەمیان خودی یانەی پاریس سانت جێرمانە و بەدوور نەزانراوە داواکاری و مەرجەکانی جێبەجێبکەن، دووەمیشیان یانەی ڕیاڵ مەدریدە کە لەگەڵ پڕۆژەی نوێی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەیانەوێت یاریزانێکی زەنگۆڵەدار بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share