بافڵ تاڵەبانی: ماف و داوا ڕەواكانی خەڵك كاری لەپێشینەی ئێمەیە

هاوسەرۆكی یەكێتی لەمیانەی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی چیك

هاوسەرۆكی یەكێتی جەخت لەسەر زمانی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان دەكاتەوە و دەشڵێت، “ماف و داوا ڕەواكانی خەڵك كاری لەپێشینەی ئێمەیە”.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار لە دەباشان پێشوازی لە میخال سڤۆبۆدا، كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکان بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و ھەلومەرجی ناوچەكە بەوردی ھەڵسەنگێندرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانین و بۆچوونی یەكێتی خستەڕوو و جەختی لە زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ دەرچوون لەو قەیرانانەی ڕوبەڕووی ناوچەكە بووەتەوە.

هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی، “ماف و داوا ڕەواكانی خەڵك كاری لەپێشینەی ئێمەیە و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەپێناو دابینكردنی موچەی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە. بۆ ئەمەش داوا لە سەرجەم هێز و لایەنەكان دەكەین پێكەوە هاوكار و هەماهەنگ بین و دووربكەوینەوە لە بەرژەوەندی حیزبی و تاكەكەسی و هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدا بێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا چەند پڕۆژەیەك بۆ پێشمەرگە جێبەجێدەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە ترسناکی دۆخی کۆرۆنا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share