شارەوانیی سلێمانی ژمارەیەک شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لادەبات کە بەشێوەی زیادەڕۆ دروستکرابوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو ژینگەیەکی گونجاو و خاوێن ژمارەیەک شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لابران، کە بە شێوەی زیادەڕۆ لە کانی شەکراو، نزیک گەڕەکی کازیوە دروستکرابوون.
ئاماژەی بەوەشدا، لابردنی شوێنەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی شارەوانیدایە بۆ لابردنی دیاردەی زیادەڕەوی و پێدانی سیمایەکی شارستانی و ژینگەیەکی خاوێن بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی.
ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکە داواکاریی زۆرێک لە هاوڵاتییانی ئەو سنوورە بووە، بۆ لابردنی شوێنەکان (گەوڕەکان) و نەهێشتنی ئەو سیما ناشارستانییەی بە گەڕەکەکەی بەخشیبوو، هەروەها ڕزگاربوونیان لە بۆنی ناخۆش و پاراستنی تەندروستیی خۆیان و منداڵەکانیان وایکرد هەڵمەتەکە خێراتر جێبەجێبکرێت.