ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە لەبارەی نەخۆشیی هەوکردنی  پەردەی مێشک

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی هەبوونی هەر نیشانەیەکی ئەم نەخۆشیە لە منداڵەكانیان (نەخۆشیی هەوكردنی پەردەكانی مێشك)، بەهیچ جۆرێک سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکان نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکەین کە لەکاتی هەبوونی هەر نیشانەیەکی ئەم نەخۆشییە لە منداڵەكانیان (نەخۆشیی هەوكردنی پەردەكانی مێشك)، بەهیچ جۆرێک سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکان مەکەن، یاخود گەر سەردانیشتان کرد بەهیچ جۆرێک دەرمانی ئیلتیهابات(Antibiotic) وەرمەگرن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ وەرگرتنی دەرمانی هەوکردن رێگا و شێوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە ئاسان نابێت و ناتوانرێت دەستنیشانی بکەین بە هۆکاری کاریگەری دەرمانی بەکارهێنراو لەبەرئەوە ناتوانین دەستنیشانی ئەم نەخۆشییە بۆ هیچ نەخۆشێک بکەین کە پێش سەردانیکردنی بۆ نەخۆشخانەکانمان دەرمانی دەرەوەی بەکارهێنابێت”.

 

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك بە سێ رووداوی دزی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

منداڵ بەبێ سێکس و پیتاندنی هێلکە مشتومڕی توند دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share