چیتر بەبێ ڕەزامەندیی بایدن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان ناتوانن لەنێو عێراق هێرشەكانیان ئەنجام بدەن

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، بۆ لەمەودوا هەر هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە سێ وڵاتدا كە عێراقیشیان تێدایە، بەبێ ڕەزامەندیی كۆشكی سپی ئەنجام نادرێت.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا كۆتی لەسەر ئەو هێرشانە داناوە كە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی وڵاتەكەی ئەنجامیان دەدەن لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان.

كێربی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پلان بۆ هەر هێرشێك لەو سێ وڵاتە دابندرێت، دەبێت بەرز بكرێتەوە بۆ كۆشكی سپیی ئەمریكا و ڕەزامەندی بۆ وەربگیرێت بەر لە ئەنجامدانی”.

وتەبێژەكەی بەرگریی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ڕێنماییە كاتی دەبێت و مەبەست لێی ڕاگرتنی تەواوەتیی ئەو هێرشانە نییە كە بە درۆنە ئەمریكییەكان ئەنجام دەدرێن”.

باسی لەوەشكردووە، “بەردەوام دەبین لە چاودێری كردن و وردبوونەوە لەسەر ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی لەلایەن ڕێكخراوە توندڕەوەكانەوە لەسەرمان هەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە بیانییەكانمان ڕوبەڕووی ئەو هێرشانە دەبینەوە”.

پێشتر ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردبوو، بە نهێنی ئەو ڕێنماییە نوێیە لە 20ی كانونی دووەمی ئەمساڵەوە بە بەرپرسە سەربازییەكان دراوە.

میدیاكانی ئەمریكا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، جۆ بایدن دەیەوێت سیاسەتێكی جیاوازتر لە ترەمپ پەیڕەو بكات و هێرشەكانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لە دەرەوەی ئەو ولاتە كەم بكاتەوە و كۆنتڕۆڵی بكات.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا هۆشداری دەدات لە هێرشی چەکی کیمیایی

بابەتی دواتر

کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سلێمانی هۆکاری مانگرتنەکەیان ئاشکرادەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share