پرۆژەیاسای بودجە خرایە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقەوە

پاش كۆكردنەوەی 150 واژوو بۆ ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە، حەلبوسی ڕەزامەندی دەربڕی و ئەو پرۆژەیە خرایە بەرنامەی كاری دانیشتنی دووشەممەی داهاتووەوە.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێرقدا، دەیان پەرلەمانتار ناڕەزاییانە دەربڕی لەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق نەخراوەتە كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە و هەڕەشەی بایكۆتی دانیشتنەكانیان كرد، 150 واژوویان بۆ ئەو مەبەستە كۆكردەوە.

پاش كۆكردنەوەی ئەو ژمارە واژووە، داواكارییان ئاڕاستەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد و داوایانكرد، پرۆژەیاسای بودجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانەوە.

بەگوێرەی ئەو داواكارییە كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، حەلبوسی لەسەری واژووی كردووە و بڕیاریداوە پرۆژەیاساكە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی دووشەممەی داهاتووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ئەنبار تۆمەتبارێک بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ئەنبار دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share